AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٦ ٠٩:٠٧

بەرپرسێکی ئیدارەی ئیرشادی کوردستان هەواڵی دا؛

117 چاپەمەنی و مێدیای ئەلکترۆنی مۆڵەتی چالاکیان هەیە

117 چاپەمەنی و مێدیای ئەلکترۆنی مۆڵەتی چالاکیان هەیە

سەرپەرشتی جێگرایەتی فەرهەنگی و مێدیایی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان وتی: ئێستاکە 117 چاپەمەنی و مێدیای ئەلکترنۆ لە پارێزگا مۆلەتیان هەیە کە بەهۆی کێشەی ئابووری ژمارەیەکی بەرچاویان ناچالاکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پارێزگای کوردستان بۆ 71 چاپەمەنی مۆڵەت دەرکراوە کە لە ئەو ژمارەیە 36 یان بە شیوەی ڕێکوپێک و ناڕێکوپێک چالاک بوون و پاشماوەکەیان ناچالاکن.

ناوبراو زیادی کرد: مێدیا خاوەن مۆڵەتەکان بریتین لە یەک ڕۆژنامە، 13 حەوتەنامە بە زمانی کوردی و فارسی، شەش هەفتەنامە، 11 مانگنامە، یەک دوومانگنامە، 29 وەرزنامە و 10 دوو وەرزنامە.

عیسا فەلاحی وتیشی: هەروهەا ژمارەی مێدیا ئەلکترۆنییە سەرهڵێەکان لە پارێزگا35 دانەیە کە لە ئەو ژمارەیە 24 مێدیا چالاک بوون و بە زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاو دەبنەوە.

سەرپەرشتی جێگرایەتی فەرهەنگی و مێدیایی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ڕاشیگەیاند: ژمارەی نووسینگە سەرپەرشتییەکانی ڕۆژنامە سەرتاسەرییەکان لە کوردستان 58 دانەیە کە بۆ هەموویان مۆڵەتی فەرمی دەرکراوە.

News ID 38998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha